ئۆلتیماتومی تورکیا بە عەرەبستان سەبارەت بە پشکنینی کونسولخانەی عەرەبستان یان دەرکرانی دیپلوماتەکان
تورکیا بە دیپلوماتەکان و کونسولخانەی عەرەبستانی سەعوودی ئولتیماتومی دا ئەگەر نەیاریەتی بکەن لە گەڵ چوونی پشکێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ناو کونسولخانە و شوێنی نیشتە جێ بوونی ئەوان ، دەبێ ئەستەمۆڵ بە جێ بێڵن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕوژنامەی " ینی شەفەق ی تورکیا فکاربەدەستانی ئەو وڵاتە تا کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتیان بە ڕیاز داوە کە ئیجازەی چوونی پێشکێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ناو کونسوولخانەی عەرەبستان و شوێنی نیشتەجێی ببونیان بدەن ئەگینا دیپلوماتەکان و کونسولخانەی سەعوودی دەبێ تورکیا بە جێ بێڵن . بە پێی نووسینی ئەو ڕوژنامەیە پشکێنەرانی تورکیایی هیچکات تەنیا ڕازی بە پشکنینی نووسینگەی کونسولخانە و ماڵی سەرکونسول نابن بەڵکوو درێژە ئەدات بە گەڕان و لێکوڵینەوەی تەرمی خاشقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری عەەربستانی لە هەموو ئەو شوێنگەلە کە تڕوموبیلی کونسولخانە هاوکات لە گەڵ ون بوونی خاشقچی بینڕاوە . بەرلەوەش مولوود چاوش ئوغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لەندەن عەرەبستانی تاوانبار کرد بوو بە هاوکاری نەکردن لە گەڵ تورکیا سەبارەت بە ئەو دوسیە.