تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 09:50 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی مەلیک سەلمان لە گەڵ ئەردۆغان لە بارەی دۆسیەی خاشقچی

هەواڵدەریی حکومەتیی عەرەبستان (واس ) شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا ، باسی وتووێژی بە تەلەفۆنی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشای ئەم وڵاتەی کرد لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە بارەی دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی نووسەر و رۆژنامەوانی رەخنەگری رژێمی سعودی .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، مەلیک سەلمان لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە رواڵەت سپاسی سەرۆکی تورکیای کردووە بە هۆی رەزامەندی لە گەڵ پپێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی چارەنووسی خاشقچی .

مەلیک سەلمان لە پاشان تورکیای وڵاتێکی " برا " ناوبردووە و جەختی کردووە ریاز بە دوای پاراستن و پەرەپێدانی پێوەندی لە گەڵ  ئانکارایە .

بە پێی ئەم  راپۆرە ، ئەردۆغانیش لەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا جەختی کردووە لەسەر هۆگریی وڵاتەکەی بۆ پەرەی پێوەندی لە گەڵ عەرەبستانی سعودی .

لە کاتی بێسەروشوێنبوونی خاشقچیەوە ، ئەوە یەکەم جارە کە سەرانی عەرەبستانی سعودی و تورکیا وتووێژ دەکەن .

زۆرێک لە میدیاکان ئەو تووێژە تەلەفۆنیە لە ئاڕاستەی هەوڵی سعودیەکان دەبینن بۆ کەمکردنەوە لە گوشارە نێودەوڵەتیەکانی دژی ریاز لە دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی خاشقچی دا .