تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە تورکیا هەواڵی بۆمب نانەوە لە باڵوێزخانەی ئێران لە ئانکارای ڕەت کردەوە

" محەممەد ئیبراهیم تاهریان فەرد" باڵوێزی ئێران لە تورکیا بە ڕەت کردنی هەواڵی بۆمب نانەو لە باڵوێزخانەی ئێران لە ئەنقەرە وتی: هەرئێستاکە ڕەوتی ئاسایی لە باڵوێزخانەی ئێران لە ئانکارا بەرقەرارو هەموو کارمەندانی باڵوێزخانە سەرقاڵی کاروباری ئێستاکەی باڵوێزخانەن.

بارام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران یش ئەمڕۆ دوشەممە بە رەت کردنەوەی هەواڵی بۆمب نانەوە وچوڵ کردنی باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیا ، ڕایگەیاند : وەها هەواڵ وبانگەشەیەک دوور لە راستیە وکارمەندانی باڵوێزخانەی ئێران سلامەتن وبە ئەمنیەتەوە لە شوێنی کاری خۆیان دان وسەرقاڵی رۆژانەی کاری خۆیانن. بڕیک لە میدیاکان بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەیەکی تورکیەیی بانگەشەیان کرد، بینای باڵوێزخانەی ئێران لە ئانکارا دوابەدوای هەڕەشەیەکی بومب نانەوە ، چوڵ کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، دوابەدوای ئاگاداربوونی کاربەدەستانی ئەمنیەتی تورکیا لەمەڕ ئەگەریی جمووجوڵی تیرۆریستەکان لە دژی بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئانکارا، شەقامەکانی سەربە باڵوێزخانەی ئێڕان وئانکارا لەژێر تەگبیری ئەمنیەتی پۆلیسی تورکیا دایە/.

سەرپەیڤ