تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • تەقەو دەسڕێژ لەبەردەم بینای پەرلەمانی تورکیا لە ئانکارا

هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی پەرلەمانی تورکیا پاش فەرمانی ڕاوەستان(ئیست) بە تراکتۆرێکی لەحاڵی هاتووچۆداو گوێ نەدانی شۆفیری تراکتۆرەکە بە فەرمانی ئیست، دەستیان کرد بە تەقەکردن لە تراکتۆرەکە و پاش ئەوەی تراکتۆرەکە خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبیلی راگیردراو و شۆفیرەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیس قۆڵبەست کراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی حورییەت، بەپێی زانیارە دەس خراوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی پەرلەمانی تورکیا پاش فەرمانی ڕاوەستان(ئیست) بە تراکتۆرێکی لەحاڵی هاتووچۆداو گوێ نەدانی شۆفیری تراکتۆرەکە بە فەرمانی ئیست، دەستیان کرد بە تەقەکردن لە تراکتۆرەکە و پاش ئەوەی تراکتۆرەکە خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبیلی راگیردراو و شۆفیرەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیس قۆڵبەست کراوە.

بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان ؛ تراکتۆرەکە کە لە بولواری ئاتاتورک بەرەو ناوچەی چانکایا هاتووچۆی دەکرد پاش گوێ نەدان بە فەرمانی ئیستی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لەکاتی نزیکبوونەوە لە بینای پەرلەمان، لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی تورکیادا بەرەوڕووبوو و تراکتۆرەکە دەسڕێژی کراوەتە سەر.