تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 18:43 Asia/Tehran
  • مایک پۆمێئو  بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پرسی جەمال خاشوقچی دێتە تورکیا

مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی پێ وشوێن گرتنی پرسی بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشوقچی ڕۆژنامە نووس ڕەخنەگری ئالی سعود لە ئەستەمووڵ سەرەتا دەچێتە عەرەبستانی سعودی و دواجار سەردانی تورکیا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ستار مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی  پێ وشوێن گرتنی  پرسی  بێ سەروشوێن بوونی  خاشوقچی  ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری ئالی سعود لە ئەستەمووڵ  سەرەتا دەچێتە عەرەبستان ودواجار سەردانی تورکیا دەکات .

 لە هەواڵێکی تر کە لەلایەن کۆنگرەی ئاسایشی  نەتەوەیی ئەیالەتی یەکگرتووی  ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، پۆمپێئو  دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ شا سەلمان، لە عەرەبستانی سعودی لە حەڤدەی جولای سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ مەولوود چاووش  چاووش  ئوغلو، هاوتای تورکی خۆشی  دیدار دەکات.

شیاوی  ئاماژەیە، جەمال خاشوقچی  بۆ تێپەڕ کردنی  قۆناخی زەواجی خۆی سەرەتای ئەم مانگە زایینییە ناچار بووە بچێتە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ و ئیدی لەوێ دەرنەکەوت.