سەرکونسولی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ تورکیای بە جێ هێشت
دوای کۆتایی ئەرکی پشکێنەرانی تورکیا لە نێوکونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودی لە ئەستەمووڵ سەرکونسوڵی ریاز ، تورکیای بە جێ هێشت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاناتولی، محەممەد عەتیبی سەرکونسولی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ، تورکیای بە جێ هێشت .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کارە دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی پشکێنەرانی تورکیا لە نێوخۆی کونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودی لە ئەستەمووڵ رووی داوە .
جەمال خاشوقچی دووهەمی ئوکتوبەر بۆ کاری هاوپێوەند بە بەڵگە و سەنەدەکانی گەیشتە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ و بە وتەی دەزگیرانەکەی کە چاوەڕوانی بووە، ئیدی لەو بینایە نەهاتوەتەدەر.
کاربەدەستانی سعودی ئیدیعایان کردووە کە ئەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسە پەنجاو نۆساڵانەیە لە کونسوڵخانە چووەتەر دەر بەڵام میدیاکان ڕاپۆرتگەلێکیان سەبارەت بە کوژران و شێواندنی تەرمەکەی لەکونسوڵخانەی عەرەبستانیان بڵاو کردوەتەوە.