تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 11:21 Asia/Tehran
  • چاووش ئوغلو: ئەگەر پێویست بکات لە سەعودییەکان لێپێچینەوە دەکەین

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا شەوی چوارشەممە بعە دەربڕینی ئەمەی کە سەعودییەکان ھێشتا دانیان بە ھیچکام لە وردیاتە ڕاگەیەنداروەکانەوە لە بارەی دۆسیەی خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ڕژێمی ئالی سەعود نەناوە، پێی داگرت: ئانکارا ئەگەر پێویست بکات لە کارگێڕانی کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ لێپێچینەوە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: دادئەشتێنی تورکیا بۆی ھەیە ئەگەر پێویست بکات لە چوارچێوەی داب و نەریتەکاندا لە کارگێڕانی کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ لێپێچینەوە بکات.

تیمی لێکۆڵینەوەی تورکیا داگری پشکێنەران و ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە شەوی سێ شەممە دوای دوو حەوتە چاوەڕوانی سەرەنجام توانییان بۆ ئەنجام دانی پشکنین و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دۆسیەی خاشقچی بچنە نێو بینای کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ.

عەرەبستان لەژێر گوشارو تەوژمی نێونەتەوەیی دا موۆڵەتی لێکۆڵینەوە پشکنین لە کونسولخانەکەی لە ئەستەموڵ دەرکرد.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوای ئەو لێکۆڵینەوانە عەرەبستانی سەعودیی بە کرداری نھێنی و پەنامەکی تۆمەتبار کرد.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند لە کونسولخانەی عەرەبستاندا بڕێک کەرەستەی ڕەنگکارو دۆسیەو بەڵگە ساختەکراون.

"جەماڵ خاشوقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

مێدیاکان چەن ڕۆژ دواتر ڕاپۆرتیان دا کە خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستاندا کوژراوە و تەرمی ئەنجن ئەنجن کراوی کە ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بووە لە دەرەوەی کونسولخانەکە لە ئەستەموڵ دۆزراوەتەوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی سعودی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە  ئەم نووسەر و ڕۆژنامەوانە پەنجاونۆساڵانەیە لە کونسوڵخانەکەیان لە ئەستەموڵ  دەرکەوتووە .

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی خاشقچی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: کوژرانی جەمال خاشقچی بەم واتایەیە کە ڕەخنەگران تەنانەت لە دەرەوەی عەرەبستانیش لە ئەماندا نین.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی داوای ڕوون بوونەوەو وەڵامدانەوەی ڕاشکاوانەی ڕیازی کردووە لەم پەیوەندییەدا.

ناوی "جەماڵ خاشووقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستان دەژیا.