تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • دۆسییەی خاشقچی تاقیکاریەک بۆ دەزگەی دادی تورکیا

وەزیری نێوخۆی تورکیا دەڵێ: پرسی "جەمال خاشقچی" نەک هەر پرسی هەواڵە جیهانییەکان بەڵکوو تاقیکارییەکە بۆ دەزگەی دادەوانیی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ؛ "سولەیمان سۆیلو" وەزیری ناوخۆی تورکیا داوای لەهەمووان کرد چاوەڕوانی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە دادەوانییەکان بن سەبارەت بە بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی عەرەبستانی و خۆببوێرن لە ڕادەربڕینی بەگومان.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، چاوەروانی ڕێککەوتنی هاوبەشین بۆ پشکنینی کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ سەبارەت بە دۆسییەی خاشقچی.

ناوبراو وتیشی: تورکیا پێبەندە بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و هەر لەسەرەتاوە ڕەوت و شێوازێکی ڕوونی گرتەبەر.

جەمال خاشقچی رۆژی سێ شەممە(٢ی ئۆکتۆبر) پاش ئەوەی چووە ناو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، بێ سەروشوێن بوو.

ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیاکان پێشتر ڕاپۆریان دا، تەرمی خاشقچی پارچە پارچە کراوەو بە شوێنەواری فراوانی ئەشکەنجە لە ئەستەمووڵ دۆزراوەتەوە.

ناوی خاشقچی لە پێڕستی کەسانی گیراو و داواکراوی ڕژیمی ئالی سەعوود دایەو ناوبراو لەترسی گیران، لەدەرەوەی عەرەبستان دەژیا.

سەرپەیڤ