تورکیا : ئیزنی شاردنەوەی کوشتنی خاشقچی نادات
تشرینی یهکهم 21, 2018 18:27 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەی تورکیا جەختی کرد ئانکارا ئیزنی شاردنەوەی کوشتنی جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی نادات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمیادین ، نەعمان کورتولوموش وتی تورکیا بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە ڕووداوی کوشتنی خاشقچی لە کونسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەمۆڵ ڕادەستی جیهانیان دەکات . ناوبراو وتیشی تورکیا ئیجازە ی سەرپۆش دانان بە سەر جەنایەتەکانی نامرۆیی لە نێوخۆی کونسولخانەی نادات هەرچەن بینای کونسولخانە لە ئەستەمۆڵ بەشێک لە دەسەڵاتداریەتی عەرەبستان دێتە حیساب . بەرلەوەش مەولود چاوش ئوغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی کرد ئاکامی لێکوڵینەکان سەبارەت بە ون بوونی جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامە نووسی سەعوودیا بە ڕاشکاوی ڕادەستی مێدیاکان دەکرێت .