تشرینی دووه‌م 11, 2018 17:26 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەلایەن تورکیاوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کردەوەی زایۆنیستەکان لە دامەزراندنی شارۆچکەکانی زایۆنیست نشین لە ناوچەداگیرکراوەکانی فەلەستینی، ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملیەت، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا  ڕۆژی  یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا بڕیاری ڕژێمی داگیرکەری قودس لە بواری دامەزراندنی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە ڕۆژهەڵاتی قودس، بە بنپێکردنی  یاساوڕێسا مافەوانییە نێودەوڵەتییەکان زانی  .

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە ،درێژەی  تاوانکاری  دژە مرۆیی و سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەو زۆر بێژانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتنی موسوڵمانانی فەلەستینی بووەتە هۆی تووڕەیی و ڕقی  زۆرێک لە وڵاتان و موسوڵمانانی جیهان.

دامەزرانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لەحاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ئەنجومەنی ئاسایشی  نەتەوەیەکگرتووەکان، بیست و سێی دیسەمبەری 2016 دەنگی ئەرێی دایە بڕیارنامەیەک  کە ئامانجەکەی کۆتایی دان بە شارۆچکە سازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینە.

ڕژێمی  زایۆنیستی  بەنیازی گۆڕینی داڕشتی حەیمەتی و داڕشتی جوگرافیایی ئەم ناوچانە بەقازانجی زایۆنیستەکانە هەتاداگیرکارییەکانی لە ناوچە فەلەستینییەکان یاسایی بداتەق قەڵەم.