تشرینی دووه‌م 12, 2018 07:51 Asia/Tehran
  • دانوستان لەگەڵ بیرۆکەیەکدا کەوا نوێنەرانمانی لە بەندکردووە، ناکرێ

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان کاردانەوەی پێشاندا بە قسەکانی سەرۆکی پارتی باشی تورکیا(ئی پارتی) لەمەڕ پرسی دانوستانی نهێنیی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لەگەڵ پارتی دادوگەشەدا.

"پەروین بوڵدان" هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا و بەکاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی "مەرال ئەکشنەر"ی سەرۆکی پارتی باشی تورکیا لەمەڕ دانوستانی نهێنیی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەگەڵ پارتی دادوگەشە، ڕایگەیاندووە، بەو بیرۆکەی کەوا نوێنەرەکانمانی لە بەنددا ڕاگرتووە، قەت ناتوانین دیدار و دانوستان بکەین.

ئەو لێدوانانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە بەرلەوەش، "سەرۆخان ئولچو" وتەبێژی هەدەپەش لە کاردانەوە بەو لێدوانەی مەرال ئەکشنەر وتبووی؛ کەسانێک کە ئیدیعا دەکەن واباشە ئێمە لەگەڵ پارتی دادوگەشەدا بەنهێنی دانوستان بکەین، باشتر وایە لەئاوێنەدا چاو لەخۆیان بکەن.

شایانی ئاماژەیە ، مەرال ئەکشنەر سەرۆکی پارتی باشی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، ئاگادارین کە لەنێوان پارتی دیموکراتیکی گەلان و پارتی دادوگەشە بەنهێنی دانوستان دەکرێ کە دواتر دانوستانەکانی "دۆڵمە باغچە"ی لێ دەکەوێتەوە. ئەو پرسە هەر لەئێستاوە دەخەینە بەردەست بیروڕای گشتی.