جەهەپەو هەدەپە هیچ دانوستانێکی فەرمییان پێکەوە نەبووە
سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا ئاماژه به ئیدعاکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا ده‌کات له‌سه‌ر هاوکاریی نێوان CHP و HDP و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ئه‌و دوو حیزبه هیچ جۆره دانووستانێکی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌بوووه و ته‌نها په‌رله‌مانتارانی هه‌ر دوو حیزبه‌که له‌گه‌ڵ یه‌کتر گفتوگۆ ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ ده‌ڵێت: من ته‌نها سه‌رکرده‌ی سیاسیی تورکیام که له‌لایه‌ن PKKوه په‌لامار درا. PKK هه‌وڵی دا من بکوژێت. له کاتی ڕێپێوانی عه‌داله‌تیش له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه په‌لامار درام و دۆسیه‌ی په‌لارمادانه‌که هێشتاکه کراوه‌یه و درێژه‌ی هه‌یه. ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێکی تیرۆریستی هاوکاری ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر من له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان هاوکاری بکه‌م بۆچی هێرش ده‌که‌نه سه‌رم؟ PKK په‌لاماری گیانم ده‌دات و هێزێکمان له‌و په‌لاماره‌دا ده‌کوژرێت ئه‌وکات من له‌گه‌ڵ PKK هاوکاری ده‌که‌م.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا هه‌ر جۆره دانووستان و گفتوگۆی فه‌رمیی نێوان CHP و HDPی ڕه‌ت کرده‌وه و گوتیشی: دیدار و دانووستانێکی فه‌رمی له نێوان دوو حیزب‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی هه‌ر دوو حیزب دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن و ئه‌م دیدارانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا نیین.