تشرینی دووه‌م 12, 2018 18:19 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی هەمارێکی چەکەمەنی ئەرتەشی تورکیا لە حەکاری ئوپڕاسیونی هێزەکانی پەکەکە بوو

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە بە قەبووڵکرانی بەرپرسایەتی تەقینەوەی بنکەی سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە پارێزگای حەکاری ڕایگەیاندووە : لەو ئوپڕاسیونەدا 17 هێزی سەربازی ئەرتەشی تورکیا کوژراون و 37 کەسی دیکە بریندار بوونە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فوڕاتنیوز ، ڕۆژی شەمە هەواڵی تەقینەوە لە هەماری یەکێک لە هێزەکانی سنوور پارێزی ئەرتەشی تورکیا و ناوچەی سونگون تەپەی پارێزگای کورد نشینی  حەکاری لە حاڵێکدا بڵاو بووەوە  کە وەزارەتی  بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیکدا  هۆی ئەو تەقینەوەیەی  کێشەی تەکنیکی  زانی . لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی لەو تەقینەوە لە حاڵێکدا  کە ڕاگەیندرا بوو  25 سە ربازی تورکیا بریندار و 7 سەربازی دیکەش ون بوونە  چەن کاژێر   دوای  ئەوە ، ئەردۆغان هەواڵی کوژرانی 4 سەربازی ئەرتەشی تورکیای بە هۆی  تەقینەوە،   لە وتەکانی خۆیدا لە ئانکارا ڕاگەیاند . بە تێپەڕینی  دوو ڕۆژ  لەو ڕووداوە ئەمڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل  هەپەگە بە قەبووڵکرانی بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوە ڕایگەیاندووە : تەقینەوەیەک کە لە بنکەی سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە دەڤەڕی شەمزینان لە پارێزگای حەکاری ڕوویداوە  ئوپڕاسیونێکی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر بنکەکانی ئەرتەشی تورکیا بووە  کە بە تەکنیکی  نوێ  شەڕی پەکەکە دژی  ئەرتەشی تورکیا بە دی هاتووە . هەروەها لە و بەیاننامەیدا  هێزەکانی پاراستنی گەل هەپە گە لقی سەربازی پەکەکە  بانگەشەی کردووە  بە پێچەوانەی  ئەو شتەی کە لە مێدیاکانی تورکیا لەمەڕ کوژرانی 4 سەرباز  و بریندار بوونی  25 هێزی دیکە ئاماژە کراوە  لەو ئوپڕاسیونەدا   17 هێزی سەربازی ئەرتەشی تورکیا کوژراون و 37 کەسی دیکەش بریندار بوونە .