تشرینی دووه‌م 13, 2018 20:49 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغڵوو : تۆمەت و بوختان هەڵبەستنی فەڕەنسا بۆ ئەردۆغان، پڕکێشی کردنە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی هاوشانە فەڕەنسییەکەی پێی داگرت: گرێبەستی ژمارێک وڵات لەگەڵ عەرەبستان، کاری کردۆتەسەر هەڵوێستی ئەوان سەبارەت بە تاوانی کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی عەرەبستانی لە کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەمووڵ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا چەند ڕۆژ لەوەپێش وتبووی کە فایلی دەنگیی هاوپێوەند بە کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سەعودی لە کۆنسولخانەی ئەستەمووڵیان خستووەتە بەردەست بەرپرسانی پاریس. بەڵام سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی فەڕانسە بەڕەت کردنەوەی ئەو لێدوانانە، ئیدیعایان کرد کە ئەردۆغان خەریکە کایەی سیاسی دەکا.

مەولود چاووش ئۆغڵوو وتی: "ژان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕانسە بە بوختان هەڵبەستن بە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پێی لەبڕەی خۆی ڕاکێشاوە.

ناوبراو بەپێداگری لەسەر ڕاست بوونی لێدوانەکانی ئەردۆغان، وتی: "من دەزانم کە ڕێکخراوی هەواڵگری ئێمە، هەموو زانیارییەکانی هاوپێوەند بە دۆسییەی کوژرانی خاشقچی بۆ وێنە، فایلی دەنگیی و ناوەرۆکەکەی لە٢٤ ی ئۆکتۆبر لەسەر داوای ڕێکخراوی هەواڵگریی فەڕانسە، خستووەتە بەردەست ئەوان".

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەئاماژە بەوەی سەنەدو بەڵگەکانی دۆسییەی کوژرانی خاشقچی یان خستووەتە بەردەست وڵاتانی جۆربەجۆر، تۆمەتەکانی ژان ئیڤ لۆدریان هاوشانە فەڕەنسییەکەی لەدژ ئەردۆغانی بە "پڕکێشی" نرخاند.

ناوبراو بە تۆمەتبارکردنی فەڕانسە بە کەین وبەینی لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی بۆ بێ دەنگە لێکردن لە دۆسییەی کوژرانی خاشقچی، پێی داگرت، بەدوای هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی نهێنی پاریس و ریازدا دەگەڕێن.