پێداگرتنەوەی چاووش ئوغلو لەسەر نادروست بوونی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدژی ئێران
وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی تر لەسەر نادروست بوونی بڕیاری ئەمریکا لە سەپاندنی بایکۆتەکانی نوێ بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، مەولوود چاوش ئوغلو ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی تورکیا وتی : ئەنقەرە هێشتا سەپاندنی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی بە هەڵەیەکی گەورە لە لایەن ئەمریکا دەزانێ کە نەتەنیا بەسەر گەلی ئێران بەڵکوو بەسەر ئابووری و بازرگانی تورکیاش ، کارتێکەری نەرێنی دەبێ.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی : ئەنقەرە هەوڵ دەدات زیانەکان لەبەر بایکۆتەکانی ئێران بەسەر ئابووری تورکیا بگەیەنێتە ئاستێکی کەم و گەڵاڵەکانی پێشکەش کراو بەدژی ئەم وڵاتە لەلایەن کۆنگرەی ئەمریکا هەڵوەشێنێتەوە.
چاووش ئوغلو هەروەها بە ئاماژەدان بە ناردنی داواکاری وەرگرتنەوەی 452 گومانلێکراو بە هاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن بۆ هەشتاوسێ وڵات، وتیشی: تائێستا 104 کەس لە ئەندامانی ئەم تاقمە گوێزراونەتەوە بۆ تورکیا و لە دادگەدا ئامادەبوونە.