تشرینی دووه‌م 14, 2018 21:32 Asia/Tehran
  • دادئەستێنی کۆماری تورکیا بەدژی پەروین بولدان ، دۆسیەی  پێک هێنا

دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە بە دژی هاوسەرۆکی هەدەپە و ژومارێک لە نوێنەرانی ئەم پارتە لە پەرلەمانی تورکیا ، دۆسیەی دادەڤانی پێک هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە بە دژی پەروین بولدان هاوسەرۆکی  هەدەپە  و ئیمان تاشچیعەر نوێنەری دیاربەکر، عەلی جان ئونلو، نوێنەری تونجەلی و بوردان ئوزتورک  نوێنەری ئاگری ، سێ نوێنەری ئەم پارتە لە پەرلەمانی تورکیا، دۆسیەی دادەڤانی پێک هێنا و ڕەوتی پێ وشوێن گرتنی ئەم دۆسیەی  دەست پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، پەروین بولدان  لەبەر وتاردانی بیست و یەکی ژووئەنی 2018ی لە مەیدانی جومهورییەتی شاری سێرت، ئیمام  تاشچیعەر  نوێنەری دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لەبەر وتاردان لە دیاربەکر و بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، عەلی جان ئونلو  نوێنەری پارتی دیمۆکراتی گەلان لە بنکەی هەڵبژاردنی تونجەلی  لە پەرلەمانی تورکیا لەبەر وتاردانی مانگی مارسی  2018 لە ڕێ وڕەسمی نەوروز لە تونجەلی  و بردان ئوزتورک نوێنەری ئاگری لە پەرلەمانی تورکیا لەبەر وتاردان لە ڕێ وڕەسمی نەوروز لە ساڵی 2018 لە شاری ئاگری  پێ  وشوێنی یاسایی گیران و بەدزی ئەم سیاسەتڤانە کوردانە دۆسیەی  دادەڤانی پێکهاتووە.

لەلایەکی دیکەوە  لەیلا گوون  هاوسەرۆکی  کۆنگرەی کۆمەڵی دیمۆکراتیک و نوێنەری حەکاری لە پەرلەمانی تورکیا سەربە  پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دوابەدوای مانگرتن لە خوراک کە لە چەند ڕوژ لەمەوبەر لە بەندیخانە  دەستی پێکردووە لە پەیامێک دا  وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی ڕێکخراوە نەتەوەییەکان بەرامبەر بە کوردەکانی تورکیا وتی : ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەرامبەر ڕەوشی کوردەکانی تورکیا خۆیان  لە کەڕی و کوێری داوە.