تشرینی دووه‌م 17, 2018 17:47 Asia/Tehran
  • ٩١ ئەندامی پە. ک.کە لە تورکیا دەسگیر کران

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ٩١ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان پە.کە.کە لە هەڵمەتی هاوئاهەنگی فەرمانبەرانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە چوار شاری تورکیا دەسگیر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، فەرمانبەرانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمی تورکیا لە پێناوی تەشەنا دانی هەڵمەت لەدژی پە.کە.کە ژمارەیەک لە هۆکارانی ئەم گروپەیان لە چوار شاردا دەسگیر کردن. هەواڵی میدیاکانی تورکیا پیشان ئەدات ، لەم هەڵمەتە دا کە لە ڕۆژی ڕابردوو دەسپێکراوە وهەروا درێژەی هەیە ، ٩١ کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکاران پ.کە. کە لە شارەکانی دیاربەکر، ئەستەمبۆڵ ، وان وشانلی ئورفا " ڕەحا" بە تاوانی ئەندامیەت لە گروپە نایاسایی وتیرۆریستەکان دەسگیر کراون. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ، ٦٨ کەس لە ئەندامانی پە.کە.،کە یش دوابەدوای هەڵمەتی زەوینی ، ئاسمانی سەربازانی تورک لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو لە ناوچەکانی ناوخۆیی وڵات وهەروەها لەباکووری عێراق کوژراون،.، پارتی کرێکارانی کوردستان پە.کە.کە فرەتر لە سیی ساڵە کە بە شێوەی چەکدارانە لە دژی دەوڵەتی ناوەندی تورکیا شەڕدەکات.