تشرینی دووه‌م 18, 2018 18:33 Asia/Tehran
  • مانگرتن لە خواردنی  سەمبولیک لە پێنج شاری تورکیا بۆ لاگری لە لەیلاگوون

کۆمەڵێک لە چالاکانی ڕامیاری کوردی تورکیا لە 5 شاری ئەو وڵاتە بەئامانجی لایەنگری لە لەیلاگوون"ی نوێنەری گیراوی پەرلەمانی تورکیا دەستیان دایە مانگرتن لە خواردنی سەمبوولیک بۆماوەی دوو ڕۆژ .

 بە گوێرعەی   ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە دوای مان گرتن لە خوراکی  لیلا گوون نوێنەری پەرلەمانی تورکیا بۆ  ناڕەزایەتی بە بارودۆخی عەبدوڵڵا ئوجاڵان  ڕێبەری لە بەند کراوی پەکەکە  کە ئەمڕۆ   18 نوامبر  چووە  ناو دەهەمین   ڕۆژی خۆی کۆڕێک  لە  چاڵاکانی  سیاسی کوردی  تورکیا  لە پێنج   شاری ئەو وڵاتە بۆ لاگری لە ئەو کارەی  لەیلا  گوون    د ەستی  دایە   مانگرتن لە خوراکی  سەمبوولیک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ . چالاکانی مەدەنی  و سیاسی  کوردی تورکیا  کە لە نوێان    ئەواندا نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەل  و پارتەکانی  سیاسی  دیکەی تئورکیا دان  ئامادەن  لە شارەکانی  دیاربەکر  شانلی ئورفا  حەکاری  وان  و ئادێنا  بۆ لاگری لە لەیلا گوون مانگتن لە خوراکی  دووڕۆژیان  دەس پێی کرد . درسیم داغ  نوێنەری   دیاربەکر  لە پەرلەمانی تورکیاش کە لەو کارە سەمبولیکەدا  بەشدارە  وتی  لەیلا گوون لە داواکاریەکاننی   خۆیدا  زۆر بە حەقە .   ئەو خەباتەی  کە دەستی پێی کردووە خەباتێکی   تەواو  شەرعیە  و داواکاریەکانی لەیلا گوون  داوکاری  هەمووی  ئێمەیە  .  تا لە ناوچوونی    ئەو  گرتنە  ، ناڕەزایەتیەکان  بەردەوام د ەبێت .  شایانی باسە  کە لەیلا گوون  لە زیندانی  ژنانی  دیاربەکر  لە 8 نوامبری 2018  زایینی   دەسپێکی  مانگرتن لە خوراکی نادیاری خۆی ڕاگەیاندووە .