تشرینی دووه‌م 18, 2018 20:01 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری تورکیاو فەرماندەری ئەرتەشی ئەمریکا بەتەوەری یەپەگە

"خلووسی ئاکار "ی وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ ژنڕاڵ جوزف دانفۆڕدی بەرپرسی ئەرکانی فەرماندەرایەتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بەتەوەری پرسی یەپەگە چاوپێکەوتنی کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە  لە تەلەفیزیونی  ئێن تی وی   خەلووسی ئاکار  وەزیری   بەرگری   تورکیا  کە بە مەبەستی   بەشداری کردن  لە  دانیشتنی  ئاسایشی نێونەتەوەیی    " هالی فەکس "   سەردانی کانادای کردووە  لە ماوەی ئە سەفەرەدا  لە گەڵ ژێنڕاڵ جوزف دانفوڕد  سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەرایەتی   هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا دیداری کردووە . بە پقێی  زایناریەکانی بە دەس هاتوو  لە وەزارەتی   بەرگری  نیشتمانی تورکیا  ئاکار لەو دیدارەدا  بە سەرۆکی  ئەمریکا جەختی کردووە  ئێمە وەک تورکیا هەرچی   خێراتر چاوەڕوانین  تا پەیوەندی ئەمریکا  لە گەڵ گرووپی  یە ەگە  کە هیچ جیاوازیەکی  لە  لە گەڵ پەکەکەدا دا نیە  بپچڕدرێت  . ئامادە بوونی  هێزە ئەمریکاییەکان  لە گەڵ تڕوڕیستان  لە کادرێکدا بە هیچ لەونێک قەبووڵکراوە نیە و بۆ دووپات نەبوونەوەی ئەو پرسە وشداریمان داوە . ئاکار دوای  ئەوە دیدارە کە لە پشت دەرکە داخراوەکان نزیک بە یەک  کاژێری خایاند بە پەیامنێری هەواڵدەریی ئاناتولی سەبارەت بەو دیدارە  وتی   دیدارێکی زۆر یاش و دۆستانە بوو کە  گۆڕینەوەی بیروڕامان کرد .