تشرینی دووه‌م 19, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • وشداریدانی تورکیا بە کۆمپانیای ئێکسان مۆبیل

تورکیا وشداری دایە بەشگەی نەوتیی"ئێکسان مۆبیل"ی ئەمریکی لەبارەی دۆزینەوەی گاز لە لێوارەکانی بەشی یۆنانی نشینی قبرس.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا داوای لە بەشگەی ئێکسان مۆبیل کرد خۆببوێرێ لەهاوکاری کردن لەگەڵ بەشی یۆنانی نشینی قبرس بۆ دۆزینەوەی گاز لە لێوارەکانی ئەو وڵاتە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە؛ ئەو هەڵکەندنانەی ئەو بەشگەیە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ دۆزینەوەی گاز دەستی پێ کردووە، زیان دەگەیێنێ بە سەقامی ناوچە.

تورکیا بانگەشەی خودانەتی ئەو ئاوانە دەکا.

ئێکسان مۆبیل، بەشگەی نەوت و گازی ئەمریکی و دووهەم بەشگەی نەوتی مەزنی جیهان دێتەئەژمار کە نووسینگە ناوەندییەکەی لەشاری ئیروینگی تێگزاس هەڵکەوتووە.