تشرینی دووه‌م 19, 2018 17:56 Asia/Tehran
  • میدیای تورک : سیاسەتی ئەمریکا لە پێناوی وەستانی یارمەتی و پشتیوانی لە پەکە کە نیە

ڕۆژنامەی ینی شەفەقی تورکیا نووسیی: شایەت ودانپیدانانەکانی ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە ویەکینەکانی پاڕاستنی گەل" یەپەگە" پێشان ئەدات کە ئەمریکا هەروا لەم گروپانە پشتیوانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ دوشەممەی ئیرنا - ڕۆژنامەی ینی شەفەق نووسیی: هێزەکانی هەڵاتووی پە.کە.کە ویەپە گە، لە عەفرینی سووریا ، تیجارەتی مادەی هۆشبەری خۆیان بە پشتیوانی ئەمریکیەکان بۆ مەنبیجی سووریا گواستووەتەوە. بە پێی نووسینی ئەم میدیایە ، ئەمریکیەکان بە لەبەرچاو نەگرتنی تیجارەتی پیسی ئەم گروپانە لە ئوروپا ووڵاتانی تری جیهان لەڕاستیدا شەریکی تاوانیان دێنە ئەژمار وهەڵبەت زانیاری تر پیشان ئەدات کە تەنانەت ئەمریکیەکان لە برێک لە وڵاتان یارمەتی قاچاخچیەکان ئەدەن. پارتی کرێکارانی کوردستان فرەتر لە ٣٠ ساڵە کە لەدژی دەوڵەتی ناوەندی تورکیا شەڕ دەکات. وهێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا هەتا ئێستاکە زۆرێک لە حەشارگەکانی ئەوانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوێستانی ڕۆژهەڵات وباشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە وهەروەها باکووری عێراق تەقاندوەتەوە.