تشرینی دووه‌م 19, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • سەلمێندرانی هەبوونی قەیرانی ئابووری تورکیا لە بیروڕاپرسیی نوێ

زۆربەی خەڵکی تورکیا لە بیروڕاپرسییەکی نوێ دانیان نا لەسەر توش بوونی وڵاتەکەیان بە قەیرانی ئابووری .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکی ئەستەموڵی دەرەوە سنووری ، بەپێی ئاکامی بیروڕاپرسیی دامەزراوەی توێژینەوەیی " مێترۆپول" بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەی کاربەدەستانی تورکیا لەمەڕ کارتێکەری ئابووری لەسەر ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە ، سەتی ٦٨ لە شارومەندانی تورکیا ڕایانگەیاند ، سەرچاوەی هەموو گیرەوکێشەکانی ئابووری بیکاریە . هەرلەم حاڵەداسەتی  ٥٢ لە بەشداربووان لەم بیروڕاپرسیە دا ڕایان ئەمەیە ، ئابووری تورکیا رێبازی خراپ تێپەڕ دەکات وئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا سەتی ٢٤ لە شارومەندانی ئەم وڵاتە سیاسەتەکانی ئابووری دەوڵەتیان قەبوڵە. ئاکامی بیروڕاپرسیی دامەزراوەی توێژینەوەیی مێتروپول هەروەها پیشان ئەدات سەتی ٦٣ پوینت دە لە خەڵکی تورکیا ڕایان ئەمەیە کە دۆخی گوزەرانی ئەوان خراپتر بووەو کاروگوزەرانیان لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو بووەتەوە. هەروەها لەم بیروڕاپرسیەداسەتی ٤٥ پوینت هەشت سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەلاوسان سەرنەکەوتوانە زنیوەوتەنیا سەتی ٢٩ پوینت هەشت ئەم سیاسەتانە بە سەرکەوتووانە دەزانن.

سەرپەیڤ