تشرینی دووه‌م 20, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • دادگەی مافی مرۆڤی ئوروپا دەنگی دا بە ئازادکرانی دەمیرتاش

کۆڕی ڕاگەیشتن بە دۆسییەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەمڕۆ لەکاتێکدا لە دادگەی مافی مرۆڤی ئوروپا بەڕێوەچوو کە ئەو دادگەیە بڕیاری دا لەسەر پێویستیی ئازادکرانی دەمیرتاش لە زیندان.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی دیوار، کۆڕی ڕاگەیشتن بە دۆسییەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەمڕۆ لەکاتێکدا لە دادگەی مافی مرۆڤی ئوروپا بەڕێوە چوو کە ئەو دادگەیە بڕیاری دا لەسەر پێویستیی ئازادکرانی دەمیرتاش لە بەند و پێی داگرت، بۆ کۆتایی هێنان بە بەندکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش هەوڵی پێویست دەدا.

پارێزەرانی سەلاحەدین دەمیرتاش کە ماوەیەک لەوەپێش بەپشت بەستن بە"مافی ئازادی و ئاسایش"، "مافی سزادان لەخولێکیز ەمانی یاسایی و یان درێژەی ڕاگەیشتن بە دۆسییەی دادەوانی بە ئازادکرانی تاوانبار" و"پێشێلکرانی مافی هەڵبژاردنی ئازاد لەلایەن حکومەتی تورکیاوە سەبارەت بە بەربژارەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری" سەردانی دادگەی مافی مرۆڤی ئوروپایان کردبوو پاش تاووتوێی دۆسییەکە، دادگە ئەمڕۆ کۆڕی بەست و بەزۆرینەدی دەنگ بڕیاری دا لەسەر کۆتایی هاتنی بەندکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش.