تشرینی دووه‌م 20, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: وەفادارنابین بە بریاری دادگای ئەورووپا بۆ ئازادکردنى دەمیرتاش

تورکیا وەفادار نابێت بەبریاری دادگای مافی مرۆڤی یەکێتى ئەورووپا بۆ ئازادکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەوڵێستیشی دژ بە بڕیارەکە دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "عەبدولحەمید گول" وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەورووپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە، رایگەیاند: "با بڕیارەکە ببینین و مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیار دەدات".

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، دادگای‌ مافه‌کانی‌ مرۆڤی‌ ئه‌ورووپا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئازاد بکرێت.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن مەحسونی کارامانی پارێزەری دەمیرتاش، لە بارەی نایاسایی بوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیێکی لە دووتوێی ١٨ مادە ئامادە کردبوو، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمار کرد و ئەمرۆ ئەو دادگایە بڕیاری دا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی ئازاد کردنی دەمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێل کراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت.