فڕۆکهیەکى تورکیایی کهوته خوارهوه
لەئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکهیێکى تورکیایی له پارێزگاى دهنیزلى رۆژئاواى ئهو وڵاته دوو فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی هابەر ٧ ، بەگوێرەی زانیارییە دەسخراوەکان لە پارێزگاریی دەنیزلی تورکیا، لاشەی فڕۆکەی مەشق پێکەریCessna172 کە ڕۆژی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی چیلدر سەر بە پارێزگای دەنیزلی هەڵفڕیبوو و پاش دەمێک، لەڕادار ونببوو، ئەمڕۆ پاش گەڕان وپشکنینی هێزەکانی بەرەوڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای دەنیزلی لەناوچەی شاخاوی کاراجاسو سەر بە پارێزگای ئایدین دۆزرایەوە.
"حەسەن کاراخان" پارێزگاری پارێزگای دەنیزلی لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە دۆزینەوەی لاشەی ئەو فڕۆکەیە ڕایگەیاندووە: لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە ، "مەروە ئاڵتون" و "حەمدی یێلماز" دوو فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەست داوە.
تابەو ساتە، هۆی کەوتنەخواری ئەو فڕۆکەیە دیاری نەکراوە.