سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش : به بڕیاره‌که‌ی دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌پاڵم هه‌ڵوه‌شاونەته‌وه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا (هه‌ده‌په) لە پەیامێکدا لە زیندانەوە ڕایگه‌یاندووە کە به بڕیاره‌که‌ی دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌پاڵی هه‌ڵوه‌شاونەته‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاندووە، به بڕیاره‌که‌ی دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌پاڵى هه‌ڵوه‌شاونەتە‌وه.
ده‌میرتاش لەو په‌یامەی دا کە لەنێو زیندانەوە ئاراستەی کردووە، ئاماژه‌ى به‌وه کردووه کە"ئۆپه‌راسیۆنی دژ به هه‌ده‌په‌و گرتن و دادگه‌یی کردنی نوێنەرو ئەندامەکانی بە بوختانگەلی بێ ناوەڕۆک یاسایی نییه و ئەوەی ھەتا ئێستا کراوە تەنیا هۆکاری سیاسیی لەپشت بووەو بەس. بەڵام ئێستاکە به بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپا هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی بۆ من کرابوونه‌وه و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرانه‌پاڵم هه‌ڵوه‌شاونه‌تەوه".
هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانی تورکیا (هه‌ده‌په) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه کە، "دادگا‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و هه‌موو دادگه‌کانی دیکه که دادگایی منیان کرد، پێشێلکاریی گه‌وره‌یان کردووه. به‌م بڕیاره‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا، ئه‌و ھەموو پێشێلکارییانە ئاشکرا بوون وسه‌لمێنران و تۆمار کران.
دەمیرتاش لەو پەیامەی دا جەختی کردووە ،ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی دەوڵەتی ئەردوغان به ده‌ستی سیاسه‌ت له‌سه‌ر دادگه و دیموکراسی دروستی کردووه، لە ڕاستی دا هه‌ڕه‌شه‌یەکی گه‌وره‌یە بۆ داھاتووی کۆمه‌ڵگه و دیموکراسی لە وڵات دا. ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست نییه به که‌سایه‌تیی منه‌وه و. وه‌ک دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له بڕیاره‌که‌یدا چه‌سپاندوویه‌تی، بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیا بارودۆخێکی مه‌ترسیداره".
ده‌میرتاش ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ماوه‌ی ٢ ساڵه من به‌ناحه‌قی گیراوم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم به دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌رگیز له‌ده‌ست نه‌داوه. من سوپاسی هه‌ده‌په، گه‌له‌که‌مان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که ھەتا ئێستا پشتیوانی‌یان لێ کردووم.
ئەو قسانەی سەلاحەددین دەمیرتاش دوای ئەوە دێت کە لەم دواییەدا دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی ئازاد کردنی دەمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێل کراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت.
ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە دەست بەجێ دوای ڕاگەیاندنەکخی دادگخی مافی مرۆڤی ئەورووپا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، پابەند نابن بە بڕیاری دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە، لە گەرمەی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم کۆنگرەی پارتەکەی، لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشەوە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسانی دایەوە و پێی داگرت: ئێمە نەبەستراوینەتەوە بە بڕیارەکەی دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئەوروپاوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە، هەڵمەتێک ئەنجام ئەدەن بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگا‌ی ئەوروپا.
جێگای ئاماژەیە ئەو بڕیارەی دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئەورووپا دوای ئەوە ڕێت کە ماوەیەکە لەمەوبەر مەحسونی قارەمانی پارێزەری دەمیرتاش، لە بارەی نایاسایی بوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیەکی لە ١٨ خاڵ پێکھێناو ڕەوانەی، دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئەورووپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمار بەرز کردەوە.