تشرینی دووه‌م 22, 2018 11:02 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ھەمدیسانی تورکیا لەگەڵ بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا مۆڵەتی دیاری کراوی ئەو وڵاتە بۆ بڕینی ھاوردەی وزە لە ئێرانی ڕەت کردەوە.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە دوای دیدار لەگەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشێنگتۆن بەرامبەر بۆ مۆڵەتە شەشە مانگەیەی دەوڵەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ھاوردەی بەرھەمی نەوتی لە ئێرانەوە ناڕەزامەندیی دەربڕی.

چاووش ئوغلو وتیشی: تورکیا نتاوانێ سەرچاوەی وزەی خۆی لە ماوەی شەش مانگ و یان دوو ساڵیش دا بگۆڕێت و کەس پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکات.

وەزیری د ەرەوەی تورکیا جارێکی تر بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکای بە بڕیارێکی یەک لایەنە لە لایەن ئەو وڵاتەوە لێکدایەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا پێنجەمی نوامبەری ٢٠١٨ پتر لە ٧٠٠ کەسایەتی، کۆمپانیا، بانک، فڕۆکەو پاپۆڕی ئێرانیی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی خۆی.

ئەم بایکۆتانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ جەماوەری ئێرانی کردووەتە ئامانج و ھەرچەشنە چەواشەکارییەکانی ئەمریکا لەم بارەیەوە ھەوڵدانە بۆ بەلاڕێ دا بردنی بیروڕای گشتی.

موحسین موحیببی سەرۆکی ناوەندی کاروباری مافی نێونەتەوەیی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە: بایکۆتە دەرمانی و خۆراکییەکان بە پێچەوانەی بانگەشەکانی ئەمریکا ھەروا خەریکە بەڕێوە دەچێ و ڕانەگیردراوە.

 داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

 

سەرپەیڤ