تشرینی دووه‌م 26, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەردۆغان لە تۆمەتبارکردنی موسڵمانان بە تیرۆریزم

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی گرت لە ڕێبەرانی ژمارێک وڵات لەبەر هەوڵدان بۆ ناوزڕاوکردنی ئیسلام و هاوپێوەندکردنی تیرۆریزم بە موسڵمانان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە وتی: تیرۆریزم هەموو جیهانی داگرتووە بۆیە تۆمەت پاڵدانە موسڵمانان لەوبارەوە، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا.

سەرۆک کۆماری تورکیا وڵاتانی جیهانی بانگهێشت کرد بۆ هەڵوێست گرتنی بنچینەیی و بەئاکام لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا، و وتی: کارکردی ووشەی تیرۆریزمی ئیسلامی لەلایەن کەسانێکەوە کە بەئاشکرا یان بەنهێنی داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن، جێی سەرسوڕمان و سەیرە.

ئەردۆغان لەبارەی هەڵوێستی ناکارای میدیا ڕۆژاواییەکان لەهەمبەر ناڕەزایەتیی توندوتیژانەی ئەم دواییە لە پاریس وتی: ئەو میدیایانە لەکاتێکدا کە ڕووداوەکانی پارکی گزی ئەستەمووڵ لە مای٢٠١٣یان زەق کردەوە کە ئەمڕۆ بەگرتنە بەری سیاسەتێکی دوو فاقی، لەمەڕ ئەو ڕووداوانەی لەپاریس ڕوو دەدا بێ دەنگەیان کردووە هەتا پلەوپێگەی کاربەدەدستانی فەڕەنسی زیانی پێ نەگات، بەڵام جیهان شایەتی ئەو ڕووداوانەیە.

سەرپەیڤ