کانونی یه‌که‌م 04, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی سەرکردەکانی تەحریروشام و دەس و پێوەندیی کڵاوسپیەکان بۆ تورکیا

ژمارێک سەرکردەی تیرۆریستانی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) لەگەڵ ژمارێک لە تاقمی کڵاوسپییەکان لە "ڕیف"ی سەر بە پارێزگای"ئیدلەب"ی سوریا ڕوویان کردۆتە تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوە ئاگادارەکان لە "ریف"ی پارێزگای ئیدلەب، لەباکوری رۆژاوای سوریا ڕایانگەیاند: سەرکردە سەربازی و مەیدانییەکانی تەحریروشام لەگەڵ ژمارێک لە بەرپرسانی ناسراو بە "شەرعی نوسرە" بەیارمەتی قاچاخچیانی مرۆڤ، لەڕێی شاری "سوەیدا" گەیشتنە تورکیا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تیرۆریستانی تەحریروشام پێش هەڵاتن، بڕەپارەیەکی زۆریان ناردۆتە دەرەوەی سوریا، کە بەهۆی فرۆشتنی زەوین و ماڵ و خانووبەرەی دانیشتووانی ئیدلەب و هەروەها فرۆشتنی شوێنەوارە کەوناراییەکانی سوریا دەستیان کەوتبوو.

ژمارێک لە کڵاوسپییەکانیش کە لایەنگری تیرۆریستانی تەحریروشامن حەوتەی ڕابردوو توانیان بەرەو تورکیا هەڵێن.

هەڵاتنی تیرۆریستانی تەحریروشام وکڵاوسپیەکان پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی نوێی سوپای سوریا بۆسەر "سەهلولغاب" و باکوری رۆژهەڵاتی لازقییە لەڕۆژانی داهاتوو، ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ