کانونی یه‌که‌م 09, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • چاغلار   دەمیرل  نوێنەری  پێشووی  پارتی دیموکراتیکی گەلان  لە زیندانی کوجاعەلی : بو لاگری  لە لەیلا گووەن هاوڕێ لە گەڵ 15 کەسی دیکە مانمان لە خواردن گرت .

چاغلار دەمیرل نوێنەری پێشووی دیار بەکر لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان کە ئێستاکە لە زیندان دایە لە نامەیەکدا بە لاگری لە لەیلا گووەن و مانگرتن لە خوراکی نادیار ی دەس پێکردووە دەسپێکی مانگرتن لە خوراکی لە زیندان لە لایەن گرووپێکی 15 کەسە لە زیندانیە سیاسیەکانکرد ژتورکیای ڕاگەیاندووە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  و بە گێڕانەوە لە ڕوژنامەی ئورونسل ، چاغلار دەمیرل  نوێنەری پێشووی  دیاربەکر   لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان کە ئێستاکە  لە زیندان دایە  لە نامەیەکدا  بە مەبەستی  لاگری   لە لەیلا گووەن و مانگرتن لە خوراکی نادیاری   ، دەسپێکی مانگرتن لە خوراک لە زیندان لە لایەن گرووپێکی   15 کەسە لە زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیای  ڕاگەیاند و وتی :  هاوڕێ  لە گەڵ  15 کەس  مانگرتن  لە خوراکی بۆ شکستی  زیندانی  ئوجالانمان  دەس پێکردووە .   دەمیرل  لە پەیامی خویدا لە زیندانی تیپی  ئێفی کوجاعلی  ڕایگەیاندووە  من هاوڕێ لە گەڵ 15 کەس لە دۆستانی سیاسەتوانم  لە ئەمڕوەوە بۆ  لاگری لە لەیلا گووەن بۆ ماوەی  دە ڕۆژ مانگرتن لە خوراکمان دەس پێی کردووە . خواستی لەیلا گوەوەن  خواستی  ملوێنان کوردە  ئێمە لە هەموو   هێزەکانی دیموکراسی خواز داوا دەکەین  لە هەمبەر   جەنایەتەکانی دژە مرۆیی  کاردانەوە نیشان بدەن  و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە  و خەباتی  دیموکراتیک پەرە پێی بدەن   دەبێ هەر کەسێک  لە جێگای خۆیدا ببێتە  لەیلایەک و هەر بەو  بیروکەیە  بجولێتەوە .