کانونی یه‌که‌م 12, 2018 14:56 Asia/Tehran
  • ناردرانی کاروانی سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سنوورەکانی سووریا

ھێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی گەورەی سەربازی، داگری ترۆمبیلی زرێدار و یەکەی ھێزی تایبەتیی پێکھاتوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تورکیای ڕەوانەی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی سی ئێن ئێن تورک،ھێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی گەورەی سەربازی، داگری ترۆمبیلی زرێدار و یەکەی ھێزی تایبەتیی پێکھاتوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تورکیای ڕەوانەی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا کردووە. ئەم کاروانە سەربازییە کە لە ترۆمبیلی زرێدار و یەکەی ھێزی تایبەتی و ھێزە چەکدارەکانی تورکیا پێکھاتووە، بە دەستەودارێکی توندوتیژی ئاسایشتیانە ڕەوانەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا کراوە. ئەم ھێزە تایبەتییانە بەمەبەستی بەھێز کردنی یەکە سنوورپارێزەکانی تورکیا لە باشووری ئەم وڵاتە بەرەو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا دەنێردرێت.

ڕەوانەکرانی ئەم کاروانە سەربازییە لە ھەل و مەرجێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو فۆئاد ئۆکتای یاریدەری سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وێڕای ئاماژە کردن بە کۆتایی ھاتنی قۆناغی ئامادە بوون بۆ ئەنجام دانی ھەر چەشنە ئۆپراسیۆنێکی شیمانەیی لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات لە باکووری سووریا پێی داگرت بوو کە، ئێمە بۆ چارەسەر کردنی پرسی ڕۆژھەڵاتی فۆرات ھەتا دواچرکە ڕێگاگەلی دیپلۆماسیانە تاقی دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر ھاتوو ئەم ڕێگاگەلە ببنە تاکتیکێک بۆ ھەڵفریواندنی وڵاتەکەمان، ئەوسا وەک سەرۆک کۆماری وڵاتیش وتوویەتی، بۆ خۆمان دەست بەکار دەبین و ئینجا بۆ ئەم کارەش ھەرچەشنە بەستێن و ئامادە بوونێک خۆش کراوە.

جێگای ئاماژەیە تورکیا لە بیست و چوارەمی ئوتی ساڵی دووهەزاروپانزە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی یاسایی سووریا ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی ناسراو بە قەڵغانی فۆرات لە سووریادا دەست پێ کرد. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی پێشێلکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، داوای چوونەدەرەوەی دەستبەجێی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە خاکی سووریای کردووە.