کانونی یه‌که‌م 14, 2018 12:16 Asia/Tehran
  • لە تورکیا؛ گیرانی ژمارێک لەو کەسانەی تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعشیان لە سەرە

هێزی پۆلیسی تورکیا ١٢ کەسی لەم وڵاتەدا بە تۆمەتی لە پێوەندیدا بوون لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش گرتووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا؛ هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ئەو ١٢ کەسەیان دوێنێ پێنجشەممە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری ئەستەموڵ قۆڵبەست کردووە.

بە پێ ئەم راپۆرتە ئەم کەسانە لە دووی راکێشانی ئەندامانی نوێ بۆ نێو ڕیزی هێزەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بوون.

پۆلیسی تورکیا دوابەدوای ئەوەی هەستی بە مەترسیی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەندامانی داعش کرد بەتایبەت پاش تێکشکانی هێزەکانی ئەم گرووپە لە سووریا و ئێراق و هەڵاتنیان بەرەو وڵاتانی جۆربەجۆر، ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ ناس کردن و  گرتنی ئەندامانی داعش لە تورکیا دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ