ئەردۆغان : هەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق درێژەی دەبێ
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرڕۆکی تورکیا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە باسی درێژەی هەڵمەتی سەربازیی ئەم وڵاتەی کرد لە باکووری عێراق .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەردۆغان بە بانگەشەی ئەوەی کە وڵاتەکەی قەت بۆ بەرگری لە ئاسایشی خۆی سستی ناکات ، جەختی کردەوە بۆ لەبەین بردنی ئەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ئانکارا دەکات ، لە هەر کوێ کە پێویست بێ هەنگاو دەنێ .
هەر لەو اڕاستەیەدا ئەرتەشی تورکیا رایگەیاند : فڕۆکە جەنگیەکانی ئەم وڵاتە ، بنکەکانی پەکەکەیان لە باکووری عێراق بۆردومان کرد .
لە لایەکی دیکەوە حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیاش گوتی : هەڵمەتی سەربازیی لە دژی کوردە چەکدارەکان لە باکووری عێراق درێژەی دەبێ .
شەوی پێنجشەممە 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیانکردەسەر پێگەکانی پەکەکە لە شنگال و کەمپی پەنابەرانی کوردی تورکیا لە مەخمور، له هێرشه‌که‌دا چوار کەس کوژران و پێنجی دیکه‌ش برینداربوون.
هه‌ینی 14ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی تورکیای له عیراق بانگهێشت کردوه و له‌پای دوباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلکارییه‌کان و به‌زاندنی سنوری ئاسمانیی عیراق نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی داوه‌تێ.
له به‌یاننامه‌که‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه که وه‌زاره‌ت ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی تورکیا و به‌زاندنی سنوری عیراق و به‌ئامانجگرتنی چه‌ندین ناوچه‌ی چیای شنگال و مه‌خمور ده‌کات که زیانی گیانی و ماڵیی به‌دواوه بووه.
ئەرتەشی تورکیا لە دوو ساڵی رابردوودا بە پێی دەسەڵاتێک کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێی داوە ، بە جاران دەسدرێژی کردووەتە سەر باکووری سوریا .
ئەرتەشی تورکیا هەروەها لە نزیکەی 6 مانگ لەمەوبەرەوە هەڵمەتی سەربازیی بەرفراوانی لە باکووری عێراق دەست پێکردووە ه
سوریا و عێراق بە جاران هەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە خاکی خۆیان بە هەنگاوێکی داگیرکارانە داناوە و ئیدانەیان کردووە .
کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان و زۆر حکومەتی بێلایەنیش بە جاران ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی سوریا و عێراقیان شەرمەزار کردووە و خوازیاری کۆتایی هاتنی هەڵمەتیی ئەرتەشی تورکیا لەم دوو وڵاتە بوونە .