به‌شیر حه‌داد داوا له بینالی یڵدرم ده‌کات تورکیا بۆردوومانه‌کانی ڕابگرێت
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا کۆ بوووه‌وه و داوای کردوووه سوپای تورکیا بۆردوومانه‌کانی بۆ سه‌ر خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕابگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که له چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی دووه‌می په‌رله‌مانتاران "له‌پێناو قودس" که له ئه‌سته‌نبۆڵ به به‌شداریی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاتانی ناوچه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت د. به‌شیر حه‌داد سه‌رۆکی شاندی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ بینالی یڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا کۆ بوویه‌وه و تاوتوێی کۆمه‌ڵێک پرسیان کردوووه که جێگه‌ی گرنگیپێدانی ھه‌ر دوو وڵاته.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتوووه که به‌شیر حه‌داد باسی بۆردوومانی فڕۆکه‌کانی تورکیای بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کردوووه و ڕایگه‌یاندوووه "پێویسته تورکیا چاوێک به سیاسه‌تی خۆیدا بخێشێنێته‌وه و بۆردوومانه‌کانیش ڕابگرێت چوونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی هاووڵاتی و خه‌ڵکی سڤیلن. پێویسته تورکیا سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت و چیدیکه نه‌یبه‌زێنێت".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا جه‌ختیان کردوووه‌ته‌وه که گرنگه په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌ر دوو وڵات په‌ره‌ی پێبدرێ به شێوه‌یێک په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ھێز بن، به‌ھێزکردنی خاڵه مێژوویییه ھاوبه‌شه‌کان و گه‌شه‌پێدانی ستراتێژیی ھاوکاری و پاڵپشتیی پرسی فه‌ڵه‌ستین، ھه‌روه‌ھا ھه‌وڵی زیاتریش بدرێ له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌شدار بۆ دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که.
شایانی باسه؛ شه‌وی پێنجشه‌ممه 13-12-2018 سوپای تورکیا پێگه‌کانی په‌که‌که‌ی له که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور و شنگال کرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد و نامه‌ی ناڕه‌زایی له‌باره‌ی بۆردوومان کردنی شنگال و مه‌خموور راده‌ست کرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وه‌ڵامی دایه‌وه و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رایگه‌یاند "تاوه‌کوو ئه‌و کاته‌ی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له عێراق جموجۆڵیان هه‌بێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا راشیگه‌یاندبوو "پێویسته عێراق ڕه‌چاوی مافی دراوسێیه‌تی بکات، چوونکه به‌پێی ماده‌ی 7ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق حکوومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپرسیاره له ڕێگری کردن له هه‌ر گرووپێک که خاکی عێراق بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنێت. تورکیا هاوئاهه‌نگیی زۆری عێراقی کردوووه له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوکاریی بێسنووری پێشکه‌ش کردوووه. چاوه‌ڕێین عێراقیش به هه‌مان هه‌ستیارییه‌وه به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ئه‌ستۆ و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ تورکیا بکات بۆ له‌نێوبردنی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کان."