کانونی یه‌که‌م 16, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چاووش ئوغڵۆ لە هەڵوێستی ناکارای  ئوروپا لە هەمبەر  کوشتنی خاشوقچی

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمی وڵاتانی ئوروپایی لە هەمبەر پرسی کوشتنی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەنوووسی ڕەخنەگری سەعوودی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   هەواڵدەریی  فارس مەولوود چاووش ئوغڵۆ  ڕۆژی یەکشەمە  لە دانیشتنی  کۆگەی   دووحەی  قەتەر وتی   ئانکارا  لە هەمان سەرەتاوە سەبارەت بە   لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوشتنی جەماڵ خاشۆقچی پێداگر بوو  بەڵام  وڵاتانی  ئوروپایی  چاویان لەسەر  ئەو کوشتنە  نووقاندووە . وەزیری دەرەوەی تورکیا  جەختی کرد   فایلە دەنگیەکانی  سەبارەت بە  دوسیەی   ڕۆژنامە نووسی   ڕەخنە گری  سەعوودی   دەیسەلمێنێ  کە بەرلەوە  بۆ کوشتنی ناوبراو بەرنامەڕێژی کرا بوو . چاووش ئوغلو  وتیشی  ئیرادەی  ڕەجەب تەیب  ئەردوغان  سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێ و شوێن گرتنی   لێکوڵینەوەکان  سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشوقچی جیدی بووە  و ئانکارا  بەڵگەگەلێکی  سەبارەت بەو   جەنایەتە   ڕادەستی   وڵاتانی هۆگری  لێکوڵینەوەی  کوشتنی خاشوقچی   کردووە .  جەماڵ   خاشوقچی ڕۆژنامە  نووسی  ڕخنە گری   ڕژیمی ئالی سەعوود  دووهەمی ئوکتوبر  دوای چوونی بۆ ناو کونسولخانەی  عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ  ون  بوو و زۆرێک  لە سەرچاوە  هەواڵیەکان ڕایانگەیاند  ناوبراو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی موحەمەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودی کوژراوە .