کانونی یه‌که‌م 18, 2018 10:32 Asia/Tehran
  • پەلاماری پەکەکە بۆ سەر دوو پۆلیسی تورکیا

دوو پۆلیسی تورکیا لە پەلاماری هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە (پەکەکە) لە پارێزگای دیاربەکر (ئامەد) بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ پەلاماری شەروی ڕابردووی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پاش ئەوە ڕووی دا کە هێزەکانی پۆلیسی دیاربەکر هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە گومانیان بردە سەر ئۆتۆمبیلێک و بەنیاز بوون رایگرن کە بەرەوڕووی تەقەی کەسانی نێو ئۆتۆمبیلەکە بوونەوە و بریندار بوون.

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ دیتنەوەی ئەو دوو ئەندامی هەڵاتووەی پەکەکە دەست پێ کردووە.

ئەوە لە  کاتێکدایە کە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) تا ئیستا لەو بارەوە هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری. بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم حەوتی هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.