کانونی یه‌که‌م 18, 2018 15:00 Asia/Tehran
  • تورکیا ئامادەی هێرش کردنە سەر باکووری سووریایە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە ئامادەیە بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا دژ بە گرووپەکانی نەیاری سیاسەتەکانی ئانکارا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ڕۆژی دووشەممە وتی؛ سوپای تورکیا تەواو ئامادەی ئەوەیە هێرش بکاتە سەر سووریا و ڕاسپێری دەکەین بە گرووپە چەکدارەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا کە خێراتر ئەو ناوچەیە بەجێ بێڵن.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ بێتوو گرووپە چەکدارەکانی کورد ، باکووری سووریا بەجێ نەهێڵن، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی "ڕۆژهەڵاتی فورات" هەر هەموویان وەدەر دەنێ.

تورکیا هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) بە لقی سووریایی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)  و ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستیی دەزانێ.