کانونی یه‌که‌م 18, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • حوکمی زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانی بۆ یەکێک لە نزیکانی گوێلەن

یەکێک لە نزیکانی فەتحوڵڵا گوێلەن لە تورکیا مەحکووم بوو بە زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون دادگای کەیفەری ئانکارا ڕۆژی  سێشەمە سەلمانگویلەن برازای فەتحوڵڵا گوێلەنی بە تاوانی  ئەندامیەتی لە گرووپی گوێلەن کە تورکیا  ئەو گرووپە بە گرووپێکی تڕوڕیستی دەزانێ بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرد . ئەوە لە حاڵێکدایە  کە سەلمان  گوێلەن  بە ڕەت کرانەوەی تاوانی ئەندامیەتی خۆی لە گرووپی گوێلەن وتی تەنیا بەو هۆیەوە کە برازای فەتحوڵڵا گوێلەن بووە مەحکووم بە زیندان کراوە . سەلمان گوێلەن وتیشی لە تەمەنی خۆیدا  تەنیا  یەک جار فەتحوڵڵا گوێلەنی دیتووە . تورکیا فەتحوڵڵا گوێلەنی  بە هوکاری  کودەتای سەربازی بێ ئاکامی 15 ژوئییەی 2016 دەزانێ کە لەودا  نزیکەی 250 کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندار بوونە بەڵام گوێلەن  ئەو تومەتانەی بە جاران ڕەت کردووەتەوە .