پێداگریی ئەرۆغان لەسەر درێژەی هاریکاریی تورکیا لە گەڵ ئێران و روسیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە
کانونی یهکهم 22, 2018 07:33 Asia/Tehran
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی درێژە ئەدات بە هاریکاریەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و روسیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەنەدۆڵ ، رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی هەینی لە ئاهەنگێکدا بە ئاماژە بەوەی کە دامەزرانی سەقام و ئاسایشی ناوچەکە ئەولەویەتی تورکیایە وتیشی ، لە چاوپێکەوتنی رۆژی پێنجشەممەی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئانکارا ، دوو لایەن جەختیان کردەوە لەسەر درێژەی پێوەندی سیاسیی بۆمسۆگەبوونی ئاشتی لە ناوچەکەدا .
سەرۆکی تورکیا لە بارەی هەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر سوریا ،ئیدعای کرد ئانکارا رێزدەگرێ لە یەکپارچەیی ئەم وڵاتە بەڵام هەڵوێستەکەی بۆ پاکتاوکردنی گروپە کوردەکان لە سوریا نەگۆڕە .