کانونی یه‌که‌م 23, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • داخرانی تەنیا  تێپەڕگای  نێوان ئێراق و سووریا بە هۆی پەلامارەکانی تورکیا

فەرماندەرێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئێراق باسی کرد لە داخرانی تەنیا تێپەڕگایەکی مرۆیی لە نێوان ئێراق و سووریا بە هۆی پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا

 بە گوێرەی ڕ اپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم ، سەعید حسین  فەرماندەری یەکەکانی پێکهاتوو لە تایفەی ئیزەدیەکان لە حەشدی شەعبی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە  بە هەواڵدەریی ئیسپوتنیکی  وت : تورکیا هەڕەشەیەکە بۆ ناوچەی شەنگال لە ڕۆژئاوای مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا دێتە ئەژمار ژۆنکوو ناوچەگەلێک لەو بەشە و دەڤەری ئەو بەشە کەوتووەتە بەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی . ئەو فەرماندەرەی  حەشدی شەعبی وتیشی : هەڕەشەکانی تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی کە تێپەڕگایەکی مرۆیی نێوان باکووری  سووریا  و بەشی شەنگال لە ئێراق دابخرێت و کێشەگەلێکی زۆری بۆ بنەماڵەی ئیزەدیەکان بە دی هێنا . چالاکی سەربازی تورکیا لە کوردستانی ئێراق بە بیانووی پەلامار بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە پەرەی سەندووە و وەزارەتی  بەرگری تورکیا باسی کردووە لە ئەنجامدانی  30 ئوپراسیونی ئاسمانی لە ڕۆژانی  ئەم دواییەدا . ناوچەی شەنگال لە  باکووری  ئێراق لە  دوو هەفتەی ڕابردوودا کەوتووەتە بەر  پەلاماری ئاسمانی هێزەکانی  ئەرتەشی تورکیا  و لە یەکێک لەو پەلامارانەدا لانیکەم 4 شاروومەندی ئێراقی کوژران  .

سەرپەیڤ