کانونی دوھەم 04, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • تاووتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەدیداری وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو عێراقدا

وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو عێراق، گرینگترین گۆڕانکاری و کێشەکانی بەردەم ناوچەیان لە ئانکارا، تاووتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، "مەولوود چاووش ئۆغڵوو" و "محەممەد عەلی حەکیم" رۆژی پێنج شەممە لە پایتەختی تورکیا دیدار و وتووێژیان کرد.

پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لەناوچەو بنیات نانەوەی عێراق، لە گرینگترین پرس و بابەتەکانی دانوستانی وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو عێراق لە ئانکارا بوو.

محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق رۆژی پێنج شەممە هاوڕێ لەگەڵ "بەرهەم ساڵح"سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی پلەبەرزی تورکیا گەیشتە ئانکاڕا.

سەرپەیڤ