کانونی دوھەم 04, 2019 15:13 Asia/Tehran
  • فدراسیۆنی پەیامنێرانی ئاڵمانی: پەیامنێران سەردانی تورکیا نەکەن

ڕێکخراوێک لە ئاڵمان کە وەک نوێنەری پەیامنێرانی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار، پەیامنێران و بڵاگ نووسانی ئاڵمانی ڕاسپارد، تەنانەت بۆ رۆژانی پشوو و ئامانجی تاکەکەسیان سەردانی تورکیا نەکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتد پرێس، فدراسیۆنی پەیامنێرانی ئاڵمانی رۆژی پێنج شەممە بەبڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە پەیامنێران کرد پێش سەفەر بۆ تورکیا ، لێکی بدەنەوە ئاخۆ لە ڕاپۆرەکانی ڕادوویاندا بابەتی سیاسیان بڵاو کردۆتەوە یان نا و ئەگەر لەوبارەوە دوو دڵن، ئامانجەکەیان بگۆڕن.

ئەو ڕاسپێرییەی فدراسیۆنی پەیامنێرانی ئاڵمانی لەکاتێکدا ڕاگەیێندرا کە حکومەتی تورکیا حەوتەی ڕابردوو شارومەندێکی ئاڵمانی بەتۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی ترۆریستی قۆڵبەست کرد.

پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ساڵی٢٠١٦ لە تورکیاو گیرانی چەندین شارومەندی ئاڵمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەتۆمەتی ئەوەی وا ئانکارا ناوی دەنێ هاوبەشی لە چالاکییە ترۆریستییەکان، پەیوەندیی دوو وڵات گرژیی تێکەوتووە.

سەرپەیڤ