کانونی دوھەم 09, 2019 10:26 Asia/Tehran
  • شیکردنەوەی ئامانجەکانی سەفەری جان بۆڵتۆن بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

شرۆڤەکاری پرسە سیاسیەکانی تورکیا، وتی: سەفەری "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ تورکیا لەچوارچێوەی سیاسەتی دەستتێوەردەرانەی واشنگتۆن بۆ گۆڕینی نەزمی جیهانییە.

"ڕەحمەتوڵڵا شەریفی" لە دیمانە لەگەڵ ڕادیۆ ئەستەمووڵیی دەرەوەسنوریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لە شیکردنەوەی ئامانجەکانی سەفەری یەک ڕۆژەی جان بۆڵتۆن بۆ ئانکارا پێی داگرت: بۆڵتۆن و هاوفکرانی دەیانەوێ بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی سەربازیی ئەمریکا، بڕێک لە بەرنامە نوێکانیان لەجیهان جێ بەجێ بکەن.

ئەو شرۆڤەکارە تورکە وتی: ئەمریکییەکان ئامانجەکانیان لەئاستی جیهانی و بەتایبەت ناوچە، لەمەڕ تەوەری ئاسایش و سەقامی رژیمی زایۆنی پێوشوێن دەگرن.

شەریفی وتی: ئەمریکا دەترسێ لەئەگەری هێرشی تورکیا بۆ باکوری سوریا بەمەبەستی لەناوبردنی گرووپە چەکدارەکانی ئەو ناوچەو لەچوارچێوەی سیاسەتی دەستتێوەردەرانەی خۆی نازانێ.

شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکانی تورکیا وتی: جان بۆڵتۆن داوای لە بەرپرسانی تورک کردووە، خۆببوێرن لە بەرەوڕووبوونەوەی سەربازیی گرووپە چەکدارەکان لەباکوری سوریا بەڵام واپێ ناچێ ئانکارا چاوپۆشی بکات لە هەڵوێستەکانی دژبەو گرووپ و لایەنانە.

سەرپەیڤ