کانونی دوھەم 09, 2019 11:53 Asia/Tehran
  • درێژەی قۆڵبەست کرانی لەشکرییان لەتورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە تاقمی گولەندا

پۆلیسی تورکیا بیست و سێ لەشکریی دیکەی بەتۆمەتی ئەندامبوون لە تاقمی گولەن لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەنێو بیست و سێ لەشکریی گیراو لە ئۆپراسیۆنی رۆژی سێ شەممەی پۆلیسی تورکیا لە یازدە پارێزگای ئەو وڵاتە، فەرمانی ئازادکرانی مەرجداری دوو کەس لە تۆمەتباران بەلایەنگریی لە فەتحوڵڵا گولەنی هۆکاری کودەتا ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ دەرکرا.

هاوپێوەند بەو بابەتە ، "عەبدولحەمید گوێل" وەزیری دادی تورکیا رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ژماری کەسانێک کە بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەن لەتورکیا گیراون و یان بە یەکلابوونەوەی تاوانەکەیان رەوانەی زیندان کراون، سی و یەک هەزار و هەشتاو هەشت کەسە.

حکومەتی ئانکارا، "فەتحوڵڵا گولەن" بە هۆکاری کودەتا ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەو وڵاتە دەزانێ بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانەی چەندین جار تائێستا ڕەت کردۆتەوە.