وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئێران دەورگێڕێکی گرینگە لە سووریادا
کانونی دوھەم 10, 2019 08:00 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریای بە گرینگ نرخاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئاراستەکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەیی تورکیا وتی: ئێران دەورگێڕێکی گرینگە لە سووریاداو ئانکارا بەردەوام لەگەڵ تاران لە پەیوەندی دایە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، ڕەھەندی سیاسیی بە گرینگترین ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا زانی و وتیشی : ئانکارا لەم بوارەدا ھەوڵ دەدات.
مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ھەروەھا لە بارەی قەیرانی یەمەنیشەوە وتی: چارەسەریی قەیرانی ئەووڵاتە لەوئەوبەرایەتییانەی ئانکارایە لەساڵی ٢٠١٩ داو ئەم قەیرانە لە ڕێگای سیاسی و دانوستانەوە چارەسەر دەبێت.