کانونی دوھەم 11, 2019 15:35 Asia/Tehran
  • درێژەی گیرانی لەشکەریان لە تورکیا بە تاوانی ئەندامەتی لە تاقمی گولەندا

دادئەستێنی پارێزگەی ئادانا لە باشووری ترکیا ، بڕیاری گرتنی 52 لەشکەریی دیکەی ئەم وڵاتەی بە تاوانی ئەندامەتی و هاریکاری لە گەڵ تاقمی گولەن دەرکرد .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی رۆژنامەی ئاکشامی چاپی تورکیا ، هێزەکانی پۆلیشی ترکیا ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتێکیان بە فەرمانی دادئەستێنی ئەدەنە بۆ گرتنی ئەم 52 کەسە لە بیست پارێزگەی تورکیا دەستپێکردووە .

 بە گوێریە ئەم راپۆرتە هەندێ لەو کەسانە گێراون و هەڵمەتەکە هەروا درێژەی هەیە .

 عەبدولحەمید گول وەزیری دادڤانی تورکیا رایگەیاند ، ژماری کەسانێک کە بە تاوانی هاریکاریی لە گەڵ تاقمی گولەن گیراون یان بە یەکجارەکیی بوونی مەحکوومکرانیان راپێچی بەندیخانە کراوەن ، 31 هەزار و 8 هەزار کەسە .

 حکومەتی ئانکارا ، فەتحوڵڵا گولەن بە هۆکاری کودیتای ناکامی 15 ی ژوئیەی 2016 ی ئەم وڵاتە دەزانێ ، بەڵام گولەن بە جاران ئەم تۆمەتەی رەتکردووەتەوە .

سەرپەیڤ