کانونی دوھەم 18, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بڕیاری گرتن بۆ دەیان کەسی دیکە لە کارگێڕانی سوپای تورکیا

بڕیاری گرتن بۆ دەیان کەسی دیکە لە کارگێڕانی سوپای تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گولەن دەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە ھەواڵییەکانی تورکیا باسی دەرکرانی بڕیاری قۆڵبەستکران بۆ ٧٢ کەس لە کارگێڕانی سوپای تورکیایان کردووە بە تۆمەتی  پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن دا.

بە پێی دوایین ھەواڵەکان ھێزەکانی ئاسایشت ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گرتنی ئەم کەسانە دەست پێ کردووە.

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای ساڵی 2016، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە فەتحوڵڵا گوێلەن بە پێکھێنانی تاقمێکی ناسراو بە فەتۆو بە دزە کردنە نێو پێکھاتەی دادەڤانی، سەربازی، فێرکاری و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کودەتا شکست خواردووەکەی ی ژولای ساڵی ٢٠١٦ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ(٢٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی  کۆچیی ھەتاویی ) ڕێک خستووە.

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی 2016، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.