شوبات 06, 2019 17:03 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە هەڵوێستی ئەم دواییەی فەڕانسە لەمەڕ رەگەزکوژیی ئەرمەنییەکان لە سەردەمی عوسمانیدا

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا، ڕایگەیێندرانی٢٤ی ئاڤریل وەک "ساڵڕۆژی رەگەزکوژیی ئەرمەنییەکان" لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەلایەن "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسەی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، "ئیبراهیم کالین" ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیدیعای "رەگەزکوژیی ئەرمەنییەکان" درۆیەکی سیاسی و لەدژ ڕاستییە مێژووییەکانەو ئیدیعای مەکرۆن لەوبارە، لەڕوانگەی تورکیاوە ڕەت کراوەیەوە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا وتی: سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ هەڵاتن لە قەیرانی ئێستای سیاسی وئابووریی وڵاتەکەی، ڕووداوە مێژووییەکان، دەکا بە بابەتی سیاسی بەڵام دەبێ بزانێ کە کرانی دەرد و ئێش و ئازاری خەڵک بە ئامرازێکی سیاسی بۆ ململانێ، وەک تاوانێکی ئەخلاقی دێتە ئەژمار.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە، دوێنێ سێ شەممە ، رۆژی٢٤ی ئاڤریلی وەک رۆژی نیشتمانیی ڕێزنان لە ڕەگەزکوژیی ئەرمەنییەکان بەدەست ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ڕاگەیاند.

بەپێی هەندێ بەڵگەو سەنەد، نزیک بە یەک ملوێن و پێنج سەت هەزار ئەرمەنی لە کۆتایی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵی١٩١٥ لە تورکیا قەڵاچۆ کراون. ژمارێک وڵاتی ئوروپایی کوشتاری ئەرمەنییەکان لە ساڵی١٩١٥یان وەک "رەگەزکوژیی" بەڕەسمییەت ناسیوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە، تورکیا هەردەم دەستەواژەی "ڕەگەزکوژیی" بۆ ئەو کوشتارە ڕەت دەکاتەوە.

سەرپەیڤ