شوبات 14, 2019 17:43 Asia/Tehran
  • بەربژارانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەداریی ئاگری دا گیران

هێزی پۆلیسی ئاگری ، پەنجا وپێنج کەس لە چالاکانی سیاسی کوردی تورکیای گرت کە عەبدوڕەحمان دوغار و یلیز کارا ئاسلان، بەربژارانی هەدەپە بۆسەرۆکایەتی هاوبەشی شارەدارییەکانی ئەم شارە لە هەڵبژاردنی خۆجێییش لە نێوان ئەوان دا بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس  بەگێڕانەوە لە ڕوژنامەی دیوار،  هێزی پۆلیسی ئاگری پەنجا وپێنج  کەس لە چالاکانی سیاسی کوردی تورکیای کە عەبدوڕەحمان دوغار و یلیز کارا ئاسلان، بەربژارانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان واتە هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی هاوبەشی شارەداری ئەم شارە لە هەڵبژاردنی خۆجێییش لەنێوان ئەوان دا بوو، گیراون.

ئەم گرتنانە لە چوارچێوەی ڕەوتی لێکۆڵینەوەی دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئاگری لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی پەکەکە ئەنجام بووە.

بەپێی زانیارییەکان، فەرمانی گیرانی  پەنجاو هەشت کەس  دەرکراوە و دوابەدوای ئەم فەرمانە هێزی پۆلیس و ژاندەرمە لە ناوەندی ئاگری هاوڕێ لەگەڵ  ناوچەکانی پاتنوس، توتاک، دوغو بایزید، دیادین، تاشلیجای ، هامور و شکیرد، دەستیان دایە ئۆپراسیۆنی بەربڵاو و تائەم کاتەش پەنجا و پەنج کەس لەم کەسانەیان کەلە لیستی گیراوانی دادئەستێنی کۆماری تورکیا دان، گرتووە.