شوبات 14, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتاری تورکیا: ئامانجی ئەمریکا لە وەرشۆ زەبر وەشاندن لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە

پەرلەمانتارێکی تورکیا، رایگەیاند، مەبەست لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی وەرشۆ(پۆڵندا) دابەشکرانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە وڵاتانی تەوەری شیعەو سونییەو زیادکرانی ژماری دۆست و برادەرانی ئیسرائیلە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامی؛ "ئوز تورک یێڵماز" بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا وەک ناوچەیەک بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە ستراتژیکییەکانی خۆی و دابین کرانی ئاسایشی ڕژیمی زایۆنی دەڕوانێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: ئامانجی دانیشتنی وەرشۆ ، ناچار کردنی حکومەتە سوننەکانی عەرەب بە یەکبوون لەگەڵ ئیسرائیل و دژ بە ئێرانە.

ناوبراو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئامانجی دانیشتنی وەرشۆ تەنیا گەمارۆدانی ئێران نییە، وتی: ئەو دانیشتنە، بەجیددی بۆ پرسی فەلەستینیش زیانبەخشە.

یێلماز ، پرسی سوریای بە یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو دانیشتنە ناوبرد و وتی: ئەمریکا بەنیازە پاش کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا، ژمارێک وڵاتی عەرەب و ئوروپایی لەجێگای هێزەکانی خۆی دابنێت و بەڕێوەچوونی دانیشتنی وەرشۆش لەئاراستەی هاتنەدی وەها ئامانجێکە.

دانیشتنی وەرشۆ کە "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەک داڕێژەرەکەی دێتەئەژمار، لە دوێنێ چوارشەممە١٣ی فێڤرییەوە لە وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا دەس پێ بووە.

ئەمریکا سەرەتا ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئێران پێک دێ بەڵام لەبەر پێشوازیی نەکردنی وڵاتان، ناچار بوو بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بگۆڕێ و ئێران ، لە تەوەرەبوون بێنێتەدەر.